کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سێ پرس تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ بکات، یەکێک لەو پرسانەش خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 3ی تشرینی یەکەمی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات".

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی reشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عیراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی2021 - 2022 و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاوڵاتییان لە ئەنجامی لافاوی رۆژی 30ی تشرینی یەکەمی 2021 و راسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی روودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
س،ر
بیروڕا