کوردستانی

شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ سزا درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ سزا درا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێتشۆفێری  ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ کە لە شوێنێکی قەدەغە کراو ئۆتۆمبێلەکەی پارک کردووە سزا دراوە.

موقەدەم ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند "عەمید ئیبراهیم عگید، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دهۆک بڕیاریدا بە سزادانی شۆفێرێکی   ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ کە لە شوێنێکی قەدەغە کراو ئۆتۆمبێلەکەی پارک کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کە سەرپێچیکردن لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە سزاکەی قورسترە، چونکە دەبێت کارمەندانی هاتوچۆ زیاتر لە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan