کوردستانی

ناحیەیەکی نزیک لە سلێمانی کرا بە قەزا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناحیەیەکی نزیک لە سلێمانی کرا بە قەزا
مەودا میدیا-

بە پێی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ناحیەی بازیان رەزامەندی لەسەردراوە کە ببێت بە قەزا.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و تێیدا هاتووە "بە هاوپێچی نووسراومان دەقی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (9926 لە 28/9/2021) و بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارە حەوتی ساڵی 2021 و هاوپێچەکانی بۆتان دەنێرین سەبارەت بە هێنانەکایەی قەزای (بازیان) لەسنوری پارێزگای سلێمانی".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە "بە پێی مادەی 26 لە بڕگەی یەکەم لە یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە سێی ساڵی 2009 ی هەمووارکرا و بە بەرێزتان رادەگەینین کە لاریمان نییە لە سەر هێنانەکایەی قەزای (بازیان) و ئاگادارمان بکەنەوە".

هاوکات لەو بارەیەوە ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندیدا لەسەر بە قەزابوونی بازیانداوە و ئەوەی ماوە مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی بۆ دەربچێت و بگەرێتەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەست بکرێت بە رێکارە پێویستەکان بۆ بەقەزابوونی بازیان".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan