کوردستانی
وەزیری کارەبا: مانگی پێشوو 20 کاتژمێر و 32 خولەک کارەبامان بە هاوڵاتییان داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 615 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە، و لە مانگی رابردوودا 20 کاتژمێر 32 خولەک کارەبامان داوە بە هاوڵاتییان.
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 615 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە، و لە مانگی رابردوودا 20 کاتژمێر 32 خولەک کارەبامان داوە بە هاوڵاتییان.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە ماوەی 12 تا 26 مانگی رابردوو 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە، گازی ماڵانیش کەم بووەوە، سەرەڕای ئەم حاڵەتە لە مانگی رابردوو 20 کاتژمێر 32 خولەک کارەبامان داوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تەواوی هەوڵمان ئەوەیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکەین، ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشتر کاتژمیرەکانی پێدانی کارەبا سێ کاتژمێر زیاتر بووە، 22 هەزار سەرپێچی لا براون و هاوڵاتییان بۆ خۆشیان بە رۆشنبیرییەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ کارەبا دەکەن، سوپاسی خەڵکەکەمان دەکەین، ئەمە هاندەرێکی دیکەش بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ملیۆنێک و 21 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون، نزیکەی لە سەدا حەفتای پرۆژەکە جێبەجێ کراوە، وتیشی، لە پلانمان دایە بە هەمان شێواز و تەکنۆلۆژیای وێستگەی گازی گەرمیان، ئەو گازەی کە لە کێڵگەکان بە فیڕۆ دەچێت و ژینگە پیس دەکات و زیانی تەندروستی هەیە، لە شوێنەکانی دیکەش بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار بێنین، وێستگەی گەرمیان باشترین پرۆژەیە".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



