کوردستانی
حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکى دەرکرد، لەناویاندا چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە وڵاتی بێلاڕوسەوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا، قەرەبووى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر.
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکى دەرکرد، لەناویاندا چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە وڵاتی بێلاڕوسەوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا، قەرەبووى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر.
بهپێی راگهیهندراوێكی حكومهتی ههرێمی کوردستان كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا کەوتووە، ئهمڕۆ چوارشهممه به سهرۆكایهتیی مهسرور بارزانی، سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران و ئامادهبوونی قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیران كۆبوونهوهی ههفتانهی ئهنجومهنی وهزیران بهڕێوهچوو، بڕگهی یهكهمی كۆبوونهوهكه، بریتیبوو له خستنهڕووی رهشنووسی پهیڕەوی ئهنجومهنی باڵای گهشهپێدانی خانمان له ههرێمی كوردستان، له لایهن خانزاد ئهحمهد، ئهمینداری گشتیی ئهنجومهنهكه.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات و لە بارودۆخی کۆچبەرانی هەرێم لە دەرەوە دەکۆڵێتەوە و کێشەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە سێی تشرینی دووەمی 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی رەشنووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای
گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنەکە .
سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەوەدا کە ئافرەتان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، خاوەنی مێژوویەکی پڕ قوربانیدان و سەروەرین و رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە، جەختیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ، بۆ نەهێشتنی ئاستەنگ و بەربەستەکان لە بەردەم ئافرەتان و وەستانەوە دژی جیاکاری رەگەزی و پەراوێزخستنی رۆلی ئافرەتان لە پێناو بەرزکردنەوە و زیادکردنی رێژەی بەشداری کارای ئافرەتان لە دەسەڵات و پاراستنی مافەکانیان لە نێو کۆمەڵگەدا و ئەمەش لە هێڵەگشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا جێگیرکراوە و جێی بایەخمانە.
ئەنجومەنی وەزیران، دوای لەبەرچاوگرتنی چەند تێبینی و پێشنیارکردنی هەموارکردنی چەند بڕگەیەک، رەشنووسی پەیڕەوەکەی پەسەند کرد.
پاشان ئالان محەمەد، سەعید وەزیری پەروەردە و ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، باسیان لە بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كرد. ئەنجومەنی وەزیران، بە بایەخەوە لە هۆکارەکانی ئەم بابەتەی کۆڵییەوە وجەختی کردەوە لەسەر ، رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ خوێندن بە پێی کۆنمرە و شایستەبوون لەگەڵ پاراستنی کوالیتی خوێندن لە زانکۆ وپەیمانگاکان و برەودان بە تواناکان ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد، بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و داڕشتنی پلانی پێویست بۆ ساڵانی داهاتوو، تا ئەو کێشانەی ئەمساڵ دووبارە نەبنەوە، لەگەڵ بایەخی بەستنەوەی کورسی وبوارەکانی خوێندنی باڵا، بە پێداویستیەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت.
ئینجا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، باسی لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانەی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی بێلارووسەوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا . ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆی راسپارد، بۆ وەرگرتنی رێکاریی قانونی لەبەرامبەر ئەو کەس وباندانەی کە بازرگانی بە ژیان و سەلامەتی گەنجان دەکەن، هەروەها بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم، بۆ چارەسەری کێشە ئەو کۆچبەرە کوردستانییانەی کە لە دەرەوە گیریان خواردووە.
لە بڕگەی کۆتاییدا، لە لایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گشتوگوزار تیشک خرایە سەر بابەتی بەهاناوەچوون زیانلێکەوتووانی هاوڵاتییان لە ئەنجامی لافاوی رۆژی 30ی ئۆکتۆبەری 2021 دەوربەری هەولێر و قەرەبووکردنەوەیان.
ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی روودانی ئەو زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان، بڕیاریشدرا لە نزیکترین کاتدا، دەست بە خەرجکردنی قەرەبوو بۆ ئەو خێزانە زیانلێکەوتووانە بکرێت، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەکانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی هەرێم کرد کە بە هانای ئەو خێزانانەوە چوون، کە بە هۆی لافاوەکە زیانمەند بوون.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



