کوردستانی

رووداوێکی "خۆکوژی" لە سلێمانی روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی "خۆکوژی" لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا-

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو لە گەڕەکی شێخ محێدین لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت"رووداوێکی هاوشێوە هەیە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام دڵنیانین کە رووداوەکە کوشتنە یان خۆ کوژییە".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو چوارشەممە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ لە گەرەکی شێخ محێدین لە شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بنکەی پۆلیسی رزگاری لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و لە ئێستادا لە شوێنی رووداوەکەن".

ئاماژەی بەوەشكرد "رووداوەکە هەیە، بەڵام تا ئێستا نازانین رووداوەکە خۆکوژییە یان کوشتنە، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین".

ر. ب




Qaiwan
Qaiwan