کوردستانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجامده‌ده‌ن و خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دەنگدان دەبێت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی رۆژی سلێمانی تا ساڵانه یادی بكرێته‌وه، گۆڕینی ناوی گوندی کانی مانگا بۆ کەژان.
بە پێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ره و تێیدا بانگهێشتی ئه‌ندامه‌كانی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه نۆی تشرینی دووه‌می 2021 له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ئاماده‌بن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له سێ خاڵی سه‌ره‌كی پێكدێت، یه‌كه‌میان ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی رۆژی سلێمانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه، خاڵی دووه‌میش ده‌نگدانه له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی گوندی (كانی مانگا) بۆ ناوی (كه‌ژان) سه‌ر به‌قه‌زای پێنجوێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو كه خاڵی سێیه‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ی، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی گواستنه‌وه‌ی گوندی (قه‌ڵا رێویله) له سنوری كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه بۆ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی ده‌درێت.
ر. ب

ر. ب
بیروڕا