کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی فەرماندەیەکی سەربازی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر عه‌لی شێرۆیان دەستگیرکردووە كه پێشتر فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بووه و لە ماڵەکەشیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە "پاش ده‌ست خستنی زانیاریی ورد له‌سه‌ر كه‌سێك به ناوی عه‌لی شێرۆ فه‌قێ محه‌مه‌د كه خه‌ریكی مامه‌ڵه و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره، پاش ئاگاداركردنی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ستان به ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی عه‌لی شێرۆ فه‌قێ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌ره‌سته‌ی پێوان و به‌كارهێنانیشدا، له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 25ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
هاوکات ئه‌مڕۆ به‌شێك له میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، عه‌لی شێرۆ فه‌قێ محه‌مه‌د ناسراو به (عه‌لی پڵنگ) كه پێشتر فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بووه و پله‌ی عه‌قید بووه، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ر. ب

بیروڕا