کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەکەی داعش هیچ زیانێکی نەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەکەی داعش هیچ زیانێکی نەبووە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌سنوری میحوه‌ری پردێ-دوبزدا و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێك به‌پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی لیوای10ی پیاده‌یان دا، له‌ سنوری میحوه‌ری پردێ- دوبز و پێشمه‌رگه‌ ئازاكانمان به‌خێرایی  لێیان هاتنه‌ ده‌ست و راویان نان خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێك به‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌".

باسی لەوەشکردووە "ئه‌مه‌ بۆ چه‌ندین جاره‌ داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراقی ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌".

پێشتریش لیوا مەردان چاوشین، بەرپرسی پێشمەرگە لە میحوەری کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "پێوسیتە هەرچی زووە لیوا هاوبەشەکانی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە پێکبهێندرێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، ئەگەر نا داعش بەردەوام سودیان لێوەردەگرێت بۆ هێرشکردن".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan