کوردستانی
ئایا هاککەرەکان توانیویانە سزای ئۆتۆمبێلەکانی سلێمانی رەشبکەنەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لەلایەن گروپێکی نەناسراوی ھاککەرەوە، ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ھاککرا، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت"بابەتی رەشکردنەوەی سزای ئۆتۆمبێلەکان(غەرامە) دوورە لە راستییەوە".

درەنگانی شەوی رابردوو ئەو گروپەی کە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانییان ھاککرد ئاماژەیان بەوەکرد "توانیویانە ھەموو سزاکانی ئۆتۆمبێلەکانی سلێمانی بسڕنەوە، کە ژمارەیان 800 ھەزار ئۆتۆمبێلە"، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانییەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ھاککردنە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر سزای سەر ئۆتۆمبێلەکان نییە، چونکە سزاکان بە کۆپی لە ماڵپەڕەکە دانراوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو "ھەموو زانیارییەکانی ھاتوچۆ بە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکانیشەوە لە میمۆری و لە ھاردی تایبەتدا ھەڵگیراون، ھەر کاتێک ماڵپەڕەکە خرایەوە کار جارێکی دیکە کۆپی ئەو سزایانە لە ماڵەڕەکە دادەنرێتەوە، لە ئێستادا مەڵپەڕەکەمان داخستووە".
ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی هاککردنی پاڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوکرایەوە و باس لەوە دەکرا کە سزا(غەرامە)ی هەرچی ئۆتۆمبێلی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیە رەشکراوەتەوە.
ر. ب

بیروڕا