کوردستانی
وەزارەتی دارایی لەبارەی لێبڕینی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو کەسانەوە بڵاوکردەوە کە دوو مووچەیان هەیە و شێوازیى وەرگرتنەوەیان دیارى دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری تشرینی دووەمی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لەسەرە و تێیدا هاتووە "لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش 1-7-2020 رادەگیرێت و چیدیکە لێیان وەرناگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردووە".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە "هەر مووچەخۆرێک لە دوای 1-7-2020 دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنیا یەک مووچە وەردەگرێت".
نووسراوەکە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکانی وەزارەت کراوە و تێیدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی مادەی 14/ یەکەم لە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 کە ناوەڕۆکەکەی (جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێ ناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە).
ر. ب

بیروڕا