کوردستانی

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووریی حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری تشرینی دووەمی2021 سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووریی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند "رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو حەوتی تشرینی دووەمی 2021، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت".

لە رۆژی‌ 25ی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ 2021ەوە لەلایەن وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یەکەم دەستیپێکردووە، تا ئێستاش تەنها سێ وەزارەت مووچەیان وەرگرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ھاوکات بوو لەگەڵ رەزامەندی حکومەتی عیراق لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan