کوردستانی
پرۆژە یاسای بیمەی تەندروستی لەلایەن لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانەوە ئامادە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمان بکات و لەگەڵ لیژنەی تەندروستی کۆببێتەوە، ئەندامێکی لیژنەکەش رایگەیاند، لەبارەی تەشەنەکردنی کۆرۆنا و بیمەی تەندروستی و چەند پرسێکی دیکەوە گفتوگۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری تشرینی دووەمی 2021 شایان عەسکەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی كاروبارى تهندروستى و ژینگه و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە من بایکۆتی دانیشتنەکەم کردووە، بەڵام ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لەگەڵ لیژنەی تەندروستی کۆدەبێتەوە و لەبارەی کەرتی تەندروستی بە گشتیی و دۆخی کۆرۆنا پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستییەوە گفتوگۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یەکێک دەبێت لە تەوەرەگرنگەکان، وتیشی، ئەگەر ئەو پرۆژە یاسایە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و حکومەت خۆی سەرپرشتی بکات ئەوا سوودێکی زۆرباشی دەبێت بۆ هاوڵاتییان، بەڵام ئەگەر بدرێت بە کۆمپانیا لە زەرەدی هاوڵاتییان دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، چەند مانگێکە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی، بەڵام هەتا ئێتا تەواونەبووە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا