کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری دەبین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی 32ھەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان پەیامێکی ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی رێکخراوەکە کرد و رایگەیاند، پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان دەبین و خەبات دەکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی کردووە، رایدەگەیەنێت "بە بۆنەی 32ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و گۆڕانکاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا".
ئەوەشی خستووتەڕوو "یەکێتیی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژویەکی پڕ شانازی و دەستکەوتە، کە ئەمە دەبێت ھانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سورتربن بۆ پێشڕەوایەتیکردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەکانی ژنان و ھەماھەنگ بن بۆ دەرکردن و پارێزگاریکردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەکانی ژنان دەبن، ھاوشانی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی یەکێتی ئێوەش بەگڕوتینێکی ترەوە خۆتان رێکبخەنەوە و پێشەنگی کاروانەکە بن".
باسی لەوەشکردووە "لەم یادەدا دووپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان، بە ھەموو توانایەکیشمەوە رێگردەبم لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنوری ئازادییەکانتان".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا