کوردستانی
ئەم بڕە پارەیە لە بەغداوە گەیشت و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەکى بانکى بەشى شەشەمى پارەى جوتیاران گەیشتە هەرێمى کوردستان و بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەکى بانکى بەشى شەشەمى پارەى جوتیاران گەیشتە هەرێمى کوردستان و بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری تشرینی دووەمی 2021 نەوزاد شێخ کامیل, بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتى بازرگانىی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاگادارکراین کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشت".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەى بەوەشکرد، کە پارەکە بەم جۆرە بەسەر جوتیارانى شارەکانى هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت (سلێمانی شەش سەد و 16 ملیۆن دینار, هەولێر سێ سەد و 93 ملیۆن دینار هەرچی دهۆکیشە 59 ملیۆن دینار.
ئەوەشی خستەڕوو "پاش ئەوەی لە رێگەی بانکەکانی هەرێم راستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



