کوردستانی
ئومێد خۆشناو: ههر خێزانێک زیانی زۆری بەرکەوتبێت بڕی سێ ههزار دۆلاری پێدهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە بە بڕی سێ هەزار دۆلار قەرەبوودەکرێنەوە.
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە بە بڕی سێ هەزار دۆلار قەرەبوودەکرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 591 خێزان زیانى زۆریان بەرکەوتووە بەهۆى لافاوەکەوە، هەریەکەیان بڕى سێ هەزار دۆلار کە دەکاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیانلێکەوتوانى دیکە بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون و بەبڕى جیاجیا قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە تەرخانکردنی سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.
ر. ب
بیروڕا



