عیراقی
دڵنیاییەک بۆ مووچەخۆران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت دواکەوتنی رەشنووسی بودجە بۆ پەرلەمان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووری بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ی بەپێبڕیار و رێنماییە کارپێکراوەکان دەبێت لە مانگی تشرینی یەکەمی هەمو ساڵێکدا رەشنووسی بودجە بنێردرێت بۆ پەرلەمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانبەرانی دڵنیا دەکەنەوە کە دواکەوتنی پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 کاریگەری نابێت لەسەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی (الادارة المالية) ئەگەر پەسەندکردنی بودجە بەهەر هۆکارێک دواکەوت، حکومەت بەیەك لەسەر دوازدەی یاسای بودجەی ساڵی رابردوو دەڕوات تا ئەوكاتەی بودجە پەسەند دەكرێت".
س،ر