کوردستانی
کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەک زیادیکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە دەوامی ئێوارە زیاد دەكات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "هاوڵاتییانی ئاگادار دەكەنەوە كەوا سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لەسەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لەرۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (07/11/2021) تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (11/11/2021) دەوام زیاد دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشکراوە "كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تا (6:00)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، لەكاتی دیاریكراو سەردانمان بكەن بە مەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان".
س،ر
س،ر
بیروڕا