کوردستانی
گەنجێکی 19 ساڵ بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19ساڵ لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - کەرکوک لە بانی مەقان ئۆتۆمبێل لێدا لە ئەبجامدا گیانی لەدەستدا، هەروەها لە رووداوێکی دیکەشدا گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بریندار بوو.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندین ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021 تەرمی کەسێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ کەرکوک لەبانی مەقان ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە دوای رێکارەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "هەر دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندارێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گەنجێكی 29 ساڵ بوو لە رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا".
س،ر

بیروڕا