کوردستانی
پزیشکەکەی مەلا بەختیار زانیاری ورد لەسەر تەندروستی مەلا بەختیار ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پزیشکی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەرلین رایدەگەیەنێت مەلا بەختیار بە جیوە و مس و ئەنتیمنی ژەهرخوارد کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد تەندروستی زۆر باشە و هەفتەیەکی دیکە لە نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.
پزیشکی مەلا بەختیار لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەرلین قسەی بۆ رووداو کرد لەبارەی تەندروستیی مەلا بەختیارەوە وتی "مەلا بەختیار بە جیوە و مس و ئەنتیمنی ژەهرخوارد کراوە، هەروەها ناتوانین ئەوە دیاری بکەین کەی ژەهرخوارد کراوە، بەڵام رەنگە بۆماوەی سێ مانگ بە بەردەوامی ژەهری درابێتێ دەشکرێت لەرێگەی خواردن یان هەڵمژینەوە ژەهرەکەی وەرگرتبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "مادەیەکی زۆری جیوە بە مەلا بەختیار دراوە، بەڵام سوودی لە چارەسەرەکان وەرگرتووە و تەندروستی زۆر باشە و هەفتەیەکی دیکە لە نەخۆشخانە جێدەهێڵێت".
سەبارەت بە جۆری چارەسەرەکان وتی "چارەسەری دژە ژەهری لەرێگەی حەبەوە بکراوە، هەروەها پاککردنەوەی خوێنی بۆ کرا وەک چۆن گورچیلە دەشۆرێت".
س،ر

بیروڕا