کوردستانی

پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکراوە ئەو پرۆژەیە لەسەر داهاتی 8%ی کارەبا بە گوژمەی 57 ملیون دینارە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە سلێمانی پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت بارزۆری سەر سێ فیدەر سوک دەکرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئۆڤەرلۆدی فیدەرەکانی 371, 377 و 378".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەسەر داهاتی لە سەدا 8% کارەبا بە گوژمەی 57 ملیون دینار بە سەرپەرشتی بەشی پلان لە بە ڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبایی سلێمانی لەلایەن هۆبەی چاککردنەوەی سەرچنار  پرۆژەی دەرکردنی فیدەرێکی نوێ  لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاڤگە جێبەجێ کرا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan