کوردستانی

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە رێگەی گەیشتن بە بەریتانیا گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە رێگەی گەیشتن بە بەریتانیا گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

دوای چاوەڕوانی زیاتر لە دوو کاتژمێر بۆ بەهاناوە چوونی پۆلیسی بەریتانیا لە ئاوەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا کۆچبەرێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی گەیشتن بە بەریتانیا گیانیلەدەستداوە.

هاوڕێکانی بەم شێوەیە باس لە گیانلەدەستدانی دەکەن "ئەوان زیاتر لە 10 کەس بوون و ویستویانە بە یەختێک خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام لە رێگەدا یەختەکەیان لەکاردەکەوێت و ئەو گەنجە نەیتوانیووە خۆی لەبەر سەرمای ناو ئاوەکەدا راگرێت و گیانیلەدەستداوە"

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "گەنجەکە ناوی (عەلی) بووە و خەڵکی ناوچەی شارەزوور بووە و پێشتر نەخۆشی گورچیلەکانی هەبووە".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کۆمەڵە کۆچبەرە دوای ئەوەی بۆماوەی دوو کاتژمێر لە ئاوی نێوان فەڕەنسا بەریتانیا چاوەڕێدەکەن، هێزی فریاکەوتنی بەریتانیا بەهانایانەوە دەچێت و رزگاریان دەکات.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan