کوردستانی
سەڵاحەدین دەمیرتاش داوا لە ئەڵمانیا دەکات فشاری زیاتر بخاتە سەر تورکیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەڵاحەدین دەمیرتاش داوادەکات حکومەتی ئەڵمانیا تورکیا بخاتە ژێر فشارەوە، لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرانبەر مافی مرۆڤ دەیکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش داوادەکات حکومەتی ئەڵمانیا تورکیا بخاتە ژێر فشارەوە، لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرانبەر مافی مرۆڤ دەیکات.
لە پێنجەم ساڵیادی زیندانیکردنیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتیی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) بە ئاژانسی DPAی ئەڵمانی راگەیاند "هیوادارم حکومەتی نوێی ئەڵمانیا سیاسەتەکانی بە ئاڕاستەیەکدا بێت، زیاتر مافی مرۆڤ و پێشێلکارانی دەستنیشان بکات و حکومەتی ئێستای تورکیا بخاتە ژێر فشارەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "نابێت وا وێنەبکەین کە تورکیا بریتییە لە ئەردۆغان، ئەو هەڕەشانەش لە دژی هەدەپە، تەنها بۆئەوەیە بە حزبەکانی دیکەش بڵێن، ئەوەی لەگەڵ داد و گەشە نەبێت چارەنووسی داخستنە"، هاوکات لەبارەی دادگاییکردنەکەیەوە، دەمیرتاش دەڵێت "دڵنیاین لەوەی کە دادگاییکردنەکانمان رەوتێکی دادپەروەریان نابێت و بڕیاری یاسایی لەم دۆسیەیەدا دوورە رووبدات".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە ساڵی 2016ەوە لە زیندادایە و چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە، لەوانە پشتگیری پەکەکە و پشتگیری شاری کۆبانێ، لەکاتێکدا پشتگیریکردنی شارێک لە دژی چەکدارانی داعش لە هیچ شوێنێکی جیهان نابێت بە تاوان.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



