کوردستانی
یەپەگە: هەرگیز کۆبانێ بە ئاسانی چۆڵناکەین و ئامادەین بۆ شەڕی تورکیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، ئەوان ئەزمونی شەڕیان لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو کۆکردووەتەوە و دەتوانن رووبەڕووی سوپای تورکیا بوەستن، ئەگەر بیانەوێت هێرشبکەنە سەر کۆبانێ.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، ئەوان ئەزمونی شەڕیان لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو کۆکردووەتەوە و دەتوانن رووبەڕووی سوپای تورکیا بوەستن، ئەگەر بیانەوێت هێرشبکەنە سەر کۆبانێ.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوز نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند "تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە، لەبارەی دانیشتن و رێککەوتنی نێوان روسیا و تورکیا لەسەر کۆبانێ، بەڵام ئەگەر رێککەوتنی هاوشێوەی عەفرین کرابێت، ئەوا روسیا دژی دروشمەکانی هەنگاو دەنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "روسیا وانیشانی دەدات، کە پارێزەری خاکی سوریایە، نابێت بۆ هەندێک هاوکێشە بەشێک لە خاکی گەلانی سوریا بدات بەدەستەوە، هیوادارین روسیا رۆڵی خۆی بگێڕێت لە پێشخستنی چارەسەری سیاسی پێش سەربازی".
ئەوەشی خستەڕوو "هەمیشە پێمان وابووە، روسیا دەوڵەتێکی بەهێزە و دەبێت رۆڵی سەرەکی بگێڕێت بۆ رێگریکردن لە سیاسەتەکانی تورکیا دژی گەلی کورد، هەرچەندە ئەگەری هەیە هاوشێوەی داگیرکردنی عەفرین، رێککەوتنی ژێربەژێر لەنێوان روسیا و تورکیادا هەبێت لەسەر کۆبانێ، بەڵام هەرگیز کۆبانێ بە ئاسانی چۆڵناکرێت".
ر. ب
بیروڕا



