کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی: دەتوانن سزای سەر ئۆتۆمبێلەکانتان ببینن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هاککردنی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە باس لە رەشکردنەوەی سەرپێچى سەر ئۆتۆمبێلەکان دەکرا، ئەمڕۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جارێکی دیکە سزای سەر ئۆتۆمێلەکانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، سزای سەر ئۆتۆمبێلەکان نوێ کراونەتەوە و ئێستا دەتوانی بزانی ئۆتۆمبێلەکەت چەند سزای لە سەرە، سەردانی ئەم لینکە بکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی چوارشەممەی سێی تشرینی دووەمی 2021، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاککرا و لەکارکەوت.
ر. ب
بیروڕا