کوردستانی

11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 657 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 11 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ هەینی پێنجی تشرینی دووەمی2021 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 688 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 11 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، هەزار و 52 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ب


Qaiwan
Qaiwan