کوردستانی

کاتی دابەشکردنی نەوتی چەند ناوچەیەکی دیکە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی نەوتی چەند ناوچەیەکی دیکە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بەردەوامی هەیە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو ناوچانەی بڵاوکردەوە کە رۆژی یەکشەممە و دووشەممە نەوتیان پێدەدەرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "سبەینێ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021 نەوت لە ناوسەنتەری شارۆچکەی قەڵادزێ دابەش بکرێت".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021 دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش بەردەوام دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan