گێتی
ئەمەریکا: بەدواداچوون بۆ ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت بەدواداچون بۆ ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم کارە بە ئاشکرا دیارە تیرۆیستییە.
نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی دەکات و رایگەیاند "بەدواداچوون بۆ ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم کارە بە ئاشکرا دیارە تیرۆیستییە، بە توندی سەرکۆنەی دەکەین، ھێرشکەوە ئاراستەی دڵی دەوڵەتی عیراق کراوە، هەروەها هەستمان بە ئاسودەیی کردووە کاتێ زانیمان سەرۆک وەزیران و ئەندامانی تیمەکەی سەلامەتن".

وتەبێژی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عیراقدا پەیوەندییەکی بەھێزمان ھەیە کە بەرپرسن لە پاراستنی عیراق و لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێکردووە".
درەنگانی شەوی رابردوو 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەک خۆی ئاماژەی پێکرد مستەفا کازمی سەلامەتە.
س،ر