کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: هێرشکردنە سەر مستەفا کازمی پەرەسەندنێكی مەترسیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو كارە تیرۆریستییە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی "ئیدانە و سەركۆنەی ئەو هەوڵە شكستخواردووە دەكەم بۆ تیرۆركردنی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی دراوە لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە بەغدا، سوپاس بۆ خوا لەسەر ئەوەی سەلامەتە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم كارە تیرۆریستییە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و هەڕەشە لە ئاسایش و ئۆقرەیی وڵات دەكات و سەرەنجامی خراپیشی لێ چاوەڕوان دەكرێت. داوا دەكەم هەموولایەك دان بەخۆیاندا بگرن و ڕەوشەكە هێور بكەنەوە".
درەنگانی شەوی رابردوو 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەک خۆی ئاماژەی پێکرد مستەفا کازمی سەلامەتە.
س،ر

بیروڕا