کوردستانی

ئایا بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی عیراق دوێنێ شەممە ئاشکرایکرد کە بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ بڕیاڕدراوە لە سێشەممەی داهاتووەوە دەستبكەن بە تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ ژمارە و بێ سەرەتان، هاتوچۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "هیچ بڕیارێکی وا بەدەست ئێمە نەگەیشتووە".

ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو بڕیارەی هاتوچۆی عیراقەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە ئاگاداری هیچ بڕیارێکی لەوشێوەییە نین و هیچ بڕیارێکمان بۆ نەهاتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سیستمی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراق جیاوازە، بەڵام لە هەندێک بڕیاردا هەمان سیستمان هەیە، سەبارەت بەم بڕیارەش هیچ زانیاریمان نییە".

دوێنێ شەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2021 عەمید حەیدەر کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی عیراق بە میدیای فەرمی عیراقی راگەیاندووە "بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ بڕیاڕدراوە لە سێشەممەی داهاتووەوە دەستبكەن بە تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ ژمارە و بێ سەرەتان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan