کوردستانی
مەسعود بارزانی: پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عیراق بگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی دەکات و رایدەگەیەنێت پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عیراق بگیرێت.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی دەکات و رایدەگەیەنێت پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عیراق بگیرێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی لە بەغدا و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەخوازم".
بارزانی لە بڵاوکراوەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عیراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستییانە بگیرێت".
درەنگانی شەوی رابردوو 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەک خۆی ئاماژەی پێکرد مستەفا کازمی سەلامەتە.
س،ر
درەنگانی شەوی رابردوو 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەک خۆی ئاماژەی پێکرد مستەفا کازمی سەلامەتە.
س،ر
بیروڕا



