کوردستانی

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە کرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەیەک کە تێچووەکەی شەش ملیۆن دۆلارە بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە کرایەوە، پارەکەشی لەلایەن خێرخوازێکەوە خەرجکراوە.

لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021  نەخۆشخانەی جەمال حاجی عەلی كرایەوە کە تێچووی نەخۆشخانەكە شەش ملیۆن دۆلار بووە و لەلایەن خێرخوازێك دروست كراوە و شوێنی چارەسەری 60 تووشبووی شێرپەنجەی خوێنی تێدا هەیە.

لەکاتی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەم نەخۆشخانەیە پڕۆژەیەكی زۆر ستراتیجی و گرنگە بۆ سلێمانی و هەرێمی كوردستان، زۆر سوپاسی جەمالی حاجی عەلی دەكەین كە ئەم پرۆژە گەورەیەی تەواو كردووە بەم كوالێتییە بەرزە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا چەند بودجەیەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەرخان كراوە، بۆ نوێكردنەوەی چەندان ئامێری پزیشكی و چەند خزمەتگوزارییەكی دیکە لە نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan