کوردستانی
گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لە ناحیەی سەنگاوەوە بریندارێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ،کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەوەیە.
شەرید رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندین کەمێک پێش ئێستا بریندارێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە و ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە ".
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی".
س،ر

بیروڕا