کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: کارئاسانی تـەواو دەکـەین بـۆ هەموو جموجۆڵێکی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێراندا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دکتۆر مەھدی سەفەری، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و مەھدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دکتۆر مەھدی سەفەری، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و مەھدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی.
لە دیدارێکدا تەئکید لە فراوانکردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان ھەردوولا کرایەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و پێویستی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و سەرمایەداران دووپاتکرایەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد کرا لەسەر رێوشوێنەکانی پەرەپێدانی کاری وەبەرھێنان و جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی لە ھەرێم و کارئاسانی زیاتر بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا لە ھەرێم سەرمایەگوزاری زیاتر بکەن و بەشداری کاریگەرتربن لە پێشخستنی ئابووری ھەرێم، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ھەماھەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی و پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ زیاترکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وەفدی میوان دەربڕی و رایگەیاند "کارئاسانی تەواو دەکەین بۆ ھەموو جموجۆڵێکی بازرگانی، ئەو پەیوەندییە ئابوورییەی ھەبووە دەمانەوێت نەک بەردەوامی بەڵکو زیاتری بکەین و ھاوکارمان بن بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ کە خزمەتی زیاتر بە ھەرێم بکات لەو رووەشەوە پاڵپشتی یەکێتی دەربڕی بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکانی بە رەسمی ناساندنی مەرزەکانی کێلی، شوشمێ و پشتە کە خزمەتێکی بەرچاو بە ھەرێم دەکات و ھەزاران ھەلی کار لە سنوورەکە دەڕەخسێنێت و کاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئابووری ھەرێم".
س.ر
س.ر
بیروڕا



