کوردستانی

لەسلێمانی نوسینگەی وەزارەتێكی عیراق دەكرێتەوه

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسلێمانی نوسینگەی وەزارەتێكی عیراق دەكرێتەوه
مەودا میدیا-

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوبات، وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی شاری سلێمانی بكات بەمەبەستی بەشداریكردن لەكردنەوەی نوسینگەی وەزارەتەكەی لەشارەكە.

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد عەلی، وەزیری دەرەوەی عیراق بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە شاری سلێمانی و بەشداری كردنەوەی نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەشاری سلێمانی دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو "نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بۆ هاوڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەر و تەنانەت هاوڵاتیان كەركوك گرنگە و دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ ئیشوكارەكانی تایبەت بە چەسپاندن (تەسدیقات) بە تایبەتیش ئەو هاوڵاتیانەی سلێمانی كە لەدەرەوە دەژین".

باسی لەوەشكرد "هاوڵاتیانی ناوخۆ و دەرەوە سودی لێوەردەگرن بەتایبەت بۆ ئەوانەی ماستەرو دكتۆرا تەواودەكەن چیتر پێویست ناكات بچنە هەولێر و بەغدا و بۆ تەسدیقكردنی دۆكیۆمێنتەكانیان هەر لەسلێمانی كارەكانیان بۆ دەكرێت ئەوانەش كە لە دەرەوە وەكالەتیان بۆ كەسوكاریان دەكردەوە دەتوانن لە سلێمانی كارەكان بكەن و لەگەڵ كردنەوەكە دەست بەكاردەكرێت". 

نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەسلێمانی دەكەوێتە سەر گردی سەرچنار بەرامبەر خنجیلە و ژیكەڵە.
Qaiwan
Qaiwan