کوردستانی

جوتیار عادل: کۆچکردن دیاردەیەکی سروشتییە و دۆخی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ باشترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیار عادل: کۆچکردن دیاردەیەکی سروشتییە و دۆخی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ باشترە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچکردن دیاردەیەکی سروشتییە و دۆخی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ باشترە، ئاماژەی بەوەشکرد بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "هەندێک لایەن بابەتی کۆچ وەک گوشاری سیاسی بەکاردەهێنن، هەروەها  کۆچکردن دیاردەیەکی سروشتییە و دۆخی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ باشترە".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجدی کاری لەسەر رەخساندنی هەلی کار کردووە، هەروەها گرفتی مووچەی فەرمانبەرانیش چارەسەر کراوە".

هاوکات سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەگەڵ کونسوڵخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆڵەندا لە پەیوەندیی بەردەوام داین، هەروەها لەگەڵ ئەودا نین کۆچبەران بە زۆر بەگەڕێنرێنەوە کوردستان و داواشمان کردووە هاوکاری بکرێن تاوەکو کێشەکانیان چارەسەر دەکرێن".

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan