کوردستانی
بکوژی هاوڵاتییەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییه‌ك له‌فولكه‌ی نالی شاری سلێمانی به‌فیشه‌ك كوژرا ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2021/11/10 تۆمه‌تبارێك چووه سه‌ر دوكانێك له‌فولكه‌ی نالی شاری سلێمانی‌و به‌ده‌مانچه كه‌سێكى له‌دووكانێكدا دكوشت‌و دواتر هه‌ڵهات، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌كی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (د، ك، غ) له‌دایكبووی 1984 به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ناوی (سیامەند محەمەد کەریم)ە و تەمەنی 46 ساڵە".
س،ر

بیروڕا