کوردستانی

تەندروستیی چەمچەماڵ: پابەندبوونى هاوڵاتییان بە رێنماییەکانى خۆپارێزى وەرگرتنى ڤاکسین زۆر لاوازە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی چەمچەماڵ: پابەندبوونى هاوڵاتییان بە رێنماییەکانى خۆپارێزى وەرگرتنى ڤاکسین زۆر لاوازە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت  پابەندبوونى هاوڵاتییان بە رێنماییەکانى خۆپارێزى وەرگرتنى ڤاکسین زۆر لاوازە، ئاماژە بەوەشدەکات  لەئێستادا خەڵکێکى زۆر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.

د.فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "پابەندبوونى هاوڵاتییان بە رێنماییەکانى خۆپارێزى وەرگرتنى ڤاکسین زۆر لاوازە، هەروەها لەئێستادا لە 60% ئەو کەسانەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن پۆزەتیڤە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوا لە هاوڵاتییان دەکەم متمانیان بە تەندروستى هەبێت بۆ تێپەڕانى ئەم دۆخە ئەگەر وا نەبێت لە ساڵانی داهاتوو هەموو هەوڵێکی تەندروستی بۆ دەربازبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا خەڵکێکى زۆر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون بە تایبەت لەناو ناوەندەکانى پەروەردە وقوتابخانه‌کانى سنوورەکە بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسانى پەروەردەى سنوورەکەمان ئاگادارکردووەتەوە لە حاڵەتى بەرزبوونەوەى رێژەکە بۆ زیاتر لەنیوە لە هەرپۆلێکدا پێویستە ئەو پۆلە دابخرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan