کوردستانی
دەستگیرکردنی ژمارەیەک دەرۆزەکەر راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ژمارەیەک دەرۆزەکەری راگەیاند کە داوای پارە و خێریان لە هاوڵاتییان کردووە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان ژمارەیەك دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دەرۆزەکەرانە داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتییان، سەرجەم دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (390) لە یاسای سزادان راگیران".
س،ر

بیروڕا