کوردستانی

هەولێر؛ دەست بەسەر نزیکەی سێ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ دەست بەسەر نزیکەی سێ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان رایگەیاند، هێزەکانیان لەناو شاری هەولێر دەستیان بەسەر 880 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری( کریستاڵ )دا گرتووە کە لەناو "قۆرییەکی گەورە دا شاردرابووەوە و دەیانویست رەوانەی ئوستراڵیای بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەکرد"رۆژی پێنجی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێر دوای گومانکردنیان لە پۆستێك کە بریتبوو لەقۆرییەکی گەورە دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی ( 880) هەشت سەد و هەشتا گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )ی تیادا شاردرابوەوە و دەیانویست لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی ( ئوستراڵیا ) ی بکەن".

ئەوەشی خستووتەڕوو، لەچالاکیەکی دیکەدا لە رێکەوتی شەشی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو کە بڕی ( 1.840) یەک کیلۆ و هەشت سەد و چل گرام مادەی هۆشبەری لەجۆری ( تلیاک ) تێدا شاردرابووەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان باسی لەوەشكردووە "ئەم پۆستەش بەنیازبوون رەوانەی وڵاتی ( کەنەدا )ی بکەن لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( د - ك - ق ) کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan