گێتی
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: بەتەواوی سنورەکانمان بە رووی بیلاڕوسیادا دادەخەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆڵەندا داوا دەکات کە یەکێتى ئەوروپا سزاى زیاتر بەسەر بیلاڕوسیادا بسەپێنێت لەبەرانبەر بەکارهێنانی کۆچبەراندا و جەختیش لە توندترکردنەوەى سنورەکانیان دەکاتەوە.
پۆڵەندا داوا دەکات کە یەکێتى ئەوروپا سزاى زیاتر بەسەر بیلاڕوسیادا بسەپێنێت لەبەرانبەر بەکارهێنانی کۆچبەراندا و جەختیش لە توندترکردنەوەى سنورەکانیان دەکاتەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ماتیۆس مۆرا فیسکى، سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا رایگەیاند، بیلاڕوسیا کۆچبەران وەک کارتى فشاربەکاردەهێنێت، پێویستە گەشتى ئاسمانى لە رۆژهەڵاتى ناوەراستەوە بۆ بیلاڕوسیا رابگیرێت، بۆ ئەوەى سنورێک بۆهاتنى کۆچبەران دابنرێت.
هاوکات سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا هێرشى توندیشى کردە سەر بیلاڕوسیا و رایگەیاند، بیلاڕوسیا خەڵک دەهێنیت بۆ ئەوروپا، داواشیکرد یەکێتى ئەوروپا سزاى زیاترى بەسەردا بسەپێنیت.
دووپاتیشیکردەوە، سنورەکانمان توندتر دەکەینەوە و بە رووى بیلاڕوسیادا و بە تەواوى دایدەخەین، ئێمە بەرگری لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی ئەورپا و ناتۆ دەکین، بیلاڕوسیا ئەمە لە دژی ئێمە و ئەوروپا دەکات.
ر. ب
ر. ب