کوردستانی

منداڵێکی کورد لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا رەقبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی کورد لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا رەقبووەوە
مەودا میدیا-

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا منداڵێک بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات "بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا منداڵێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا چەند رۆژێکە لەسەر سنوری ئەو دوو وڵاتەیە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا".

ئەوە لەکاتێکدایە، بەھۆی خراپی دۆخی گوزەرانی خێزانەکان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووریی و نەبوونی ھەلی کار و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان و گەنجانی ھەرێمی کوردستان روویان لە وڵاتی بیلاڕوسیا کردووە تا لەوێوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێبکەون.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan