کوردستانی

تەرمی ئەو مامۆستایەی خۆی فڕێدایە ناو زێی گەورەوە ئەمڕۆ دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ئەو مامۆستایەی خۆی فڕێدایە ناو زێی گەورەوە ئەمڕۆ دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، تەرمى ئەو مامۆستایەى چەند مانگێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆى فڕێدایە زێی گەورەوە دۆزرایەوە و هۆکارى خۆکوشتنى کێشەى کۆمەڵایەتیی بووە.  

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە هاتووە "(شەمسەدین محەمەد عەبدوڵڵا) تەمەن (53 ساڵ) پیشە (مامۆستا)، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێی گەورەوە و گیانیلەدەست داوە".  
  
دەقى راگەیەنراوەکە:  
  
دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە رێکەوتی 5/11/2021 کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەو لە لایەن خێزانی هاوڵاتییەکەوە ئاگادارکرانەوە کە لەسەر پردی کۆن لەسەر زێی گەورە ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و شوفێرەکەشی بێسەروشوێنە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (شەمسەدین محەمەد عەبدوڵڵا) تەمەن (53 ساڵ) پیشە (مامۆستا)، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێوە و گیانیلەدەستداوە، ئەمڕۆش تەرمەکەی لە زێی گەورە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تەرمەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی و دۆسیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر هۆکاری رووداوەکە. 

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan