کوردستانی
دوا مۆڵەت لە لیژنەی ئەمنی سلێمانییەوە دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی ئەمنیی سلێمانی مۆڵەتی تا كاتژمێر 8:00ی سبەینێ بەیانی دەداتە هەر دیاردەیەكی چەكداری و جوڵەپێكردنی چەك و تەقەمەنی لە دەرەوەی یاسا .
لیژنەی ئەمنیی سلێمانی مۆڵەتی تا كاتژمێر 8:00ی سبەینێ بەیانی دەداتە هەر دیاردەیەكی چەكداری و جوڵەپێكردنی چەك و تەقەمەنی لە دەرەوەی یاسا .
لە ئاگاداری نامەیەکدا لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاریدەکات.
بەپێی ئاگادارییەكە مۆڵەتەکە لە كاتژمێر 10:00ی ئەمشەوەوە (2021/11/10) دەستپێدەکات و تا كاتژمێر 8:00ی سبەینێ بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جوڵەی چەك و تەقەمەنی لە دەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵدەکرێن و دەستیان بەسەردادەگیرێت. راکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیردەکرێن و رادەستی دادگاکان دەکرێن.
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکردووە "ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە رادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتییان، بنەبڕ بکەن".
ئەوەش خراوەتەڕوو، وتەبێژێک لە لیژنە ئەمنییەکەی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی ئەمنیی سلێمانی راسپێردراوە ئەرکەکانیان کارابکەنەوە، وەك بەشێك لە تەواوکردنی چاکسازییەکان لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک، بافل جەلال تاڵەبانی-ش پشتیوانی تەواوی کارەکانی لیژنە بۆ چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئارامی دەکات.
باسی لەوەشكردووە "ھەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی ھێز بە ئاگاداری و موافەقەتی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت و جگە لە لێپرسینەوە و بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، لیپرسینەوەی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بێ مانفێست و سەیارەی جام رەش و پلێتگۆڕین جێبەجێدەکرێن، بۆ ئەوەی ھیچ درزێکی ئەمنی روونەدات کە ئۆقرەیی و ئارامی شار تێکبدات".
پرۆسەکەش وەك ئەوەی وتەبێژەكە رایگەیاند، بەشێوەیەکی کارا و شەفاف جێبەجێدەکرێت بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن هاوکاری راگەیاندنی بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەکە بن و روماڵی پێویستی بکەن.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



