کوردستانی

دیندار زێباری: کۆچبەران چیرۆکی ناڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان دروستدەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیندار زێباری: کۆچبەران چیرۆکی ناڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان دروستدەکەن
مەودا میدیا-

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کورداستان رایگەیاند، هەرێم دژى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانە  بە زۆرەملێ و پێویستە بیلاڕوسیا و پۆڵەندا پابەندبن بە پاراستنى مافی کۆچبەران و ژیانیان.  

ئەمڕۆ چوارشەممە دەی تشرینی دووەمی 2021 دیندار زێبارى, رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کورداستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "حکومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک دژی بە قاچاخ بردنی هاوڵاتییانە ، پرۆسەکە لە دەرەوەی هەرێم ئەنجام دەدرێت، کۆچبەران لە رێگەی وڵاتانی دراوسێوە بە ڤیزای گەشتیاری یان بە هەر شێوەکی دیکە روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، پرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێت، بەچەند کاروانێک هەزاران کەس کۆدەکرێنەوە تا دەگەنە سنوری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا".  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەرێم دژی هەر هەنگاوێکە کە ببێتە هۆی گەڕانەوەی زۆرەملێی کۆچبەران، پێویستە هەردوو وڵاتی پۆڵەندا و بێلاڕوس پابەند بن بە پرەنسیپەکانی جاڕنامەی جێهانی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی مافی کۆچبەران و پاراستنی ژیانیان، وتیشی، ئەوانەی کۆچ دەکەن لەوێ چیرۆکی ناڕاست لە بارەی ھەرێمی کوردستانەوە باس دەکەن، تەنیا لە پێناو وەرگرتنیان".  
  
ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی خراپی دۆخی دارایی، نەبوونی هەلی کار، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و نەبوونی ئەمنییەت بەشێکی زۆر لە گەنجان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی شایستەدا لەرێگەی وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاری وڵاتی بیلاڕوسیاوە و گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتەو دواتریش لەوێوە روودەکەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، لە ئێستاشدا بە سەدان کۆچبەری کورد لە دۆخێکی خراپدا لە سەر سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan