عیراقی

ئەگەر ئەم دوو مەرجەت تێدا نەبێت رێگەت پێنادرێت گەشت بکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر ئەم دوو مەرجەت تێدا نەبێت رێگەت پێنادرێت گەشت بکەیت
مەودا میدیا-

هێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاند،  لە رۆژی 22ی ئەم مانگەوە پێویستە سەرجەم گەشتیاران لەکاتی گەشتکردندا بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینیان پێبێت، هەروەها دەبێت بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی کەمتر لە (72) کاتژمێر پێش گەشتەکەی ئەنجامدابێت.

لە راگەیەندراوێکدا هێڵی ئاسمانی عیراقی ئاماژەی بەوەکرد "فڕۆکەخانەکان هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی بۆ پشکنینی بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین، بۆیە لە رۆژی 22ی ئەم مانگەوە پێویستە سەرجەم گەشتیاران بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینیان پێبێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو "واتا لە رۆژی 2021/11/22 وە ھەر ھاوڵاتییەکی عیراقی بەنیازی گەشتکردن بێت بۆ دەرەوەی وڵات پێویستە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژی (کۆڤید 19) لەگەڵ بەڵگەی پشکنینی (PCR) بە کەمتر (72) کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک ئەم دوو مەرجە جێبەجێ نەکات رێگەی پێنادرێت گەشت بکات".

هاوکات بە پێی بڕیاری پێشوی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی، گەشتکردن رێگەپێدراو بوو، بەڵام دەبوایە پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە بکرێت کە گەشت دەکەن، ئەو کەسانەشی نیشانەی کۆرۆنایان تێدا دەربکەوتایە رەوانەی نەخۆشخانە دەکران بۆ چارەسەر.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال