کوردستانی
وەزیری پەروەردە لەسەر داخستنی دەرگای خوێندنگەکان قسەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارە فەرمییەکان لەکۆی 2 ملیۆن قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتەکەیان نزیکەی دوو هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە ژمارەیەکی کەم، بۆیە لەم کاتەدا هیچ ئەگەرێک بۆ داخستنی قوتابخانەکان بەهۆی کۆرۆناوە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ماوەی چەند رۆژێکە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە ئەگەری داخستنی قوتابخانەکان بەهۆی کۆرۆناوە دەکەن، ئەوەش هیچ بنەمایەکی راستی نییە و هەر کاتێک ئامارەکانی تووشبوون گەیشتن بە ئاستێکی مەترسیدار و تەندروستیی هەرێم پێشنیازی داخستنی قوتابخانەکانی کرد، ئەو کاتە قوتابخانەکان دادەخرێن".
سەبارەت بە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ لەپۆلی 12ی ئامادەیی 126 هەزار کەس بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد، لەو ژمارەیەش 63 هەزار کەسیان دەرچون و 63 هەزار کەسی دیکەش بەشێوەی دەرەکی یان گەڕانەوە بۆ ناو پۆل دووبارە دەست بە خوێندن دەکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرایەوە کە گوایە بەهۆی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگەکان دادەخرێن.
ر. ب
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرایەوە کە گوایە بەهۆی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگەکان دادەخرێن.
ر. ب
بیروڕا