کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاتنى بارستە هەواییەکى نیمچە سارد بۆ سەر ناوچەکەمان تا نزیکەى 2-4 پلە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودەبێت لەسەر بەفرێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 23 پلە، سلێمانی 21 پلە, دهۆک 22 پلە، هەڵەبجە 23 و کەرکوک 25 پلە.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan