کوردستانی

ئەو هەواڵەی مووچەخۆران چاوەڕێی بوون گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هەواڵەی مووچەخۆران چاوەڕێی بوون گەیشت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جیاوازی مووچە و دەرماڵەی ئەو مانگانەی فەرمانبەران کە پاشەکەوتکراوە خەرج دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە رێنمایی دارایی ژمارە (16)ی 2021 مەبەست لە ناوەڕۆکی رێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو مووچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەم رێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (مووچە و دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە مووچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی رێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan