کوردستانی
بە هۆکارێکی نادیار دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان راگیراوە، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی دەڵێت "بڕیاربوو بۆ ئەمساڵ حکومەتی هەرێم نەوتی سپی دابینبکات، بەڵام نەخۆی دبینی کرد، نە رێگەشی دا وەک ساڵانی رابردوو حکومەتی ناوەند دابینی بکات".

سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان ئەمڕۆ پێنجشەممە كەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو بۆ ئەمساڵ حکومەتی هەرێم نەوتی سپی دابینبکات، بەڵام بڕێكی كەم نەوتی سپیی كڕیووە، بڕێكی كەمیش لە بەغدادەوە هاتووە و دابەشیكردووە، بۆیە ئێستا دابەشكردنەكەی راگیراوە".
سەبارەت بەو لێدوانانەی لە ماوەی رابردوودا کە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر رێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ دابینکردنی نەوتی ماڵان دابووی رایگەیاند "بەپێی زانیاریی ئێمە، ئەو نەوتەی بەغدا کە ساڵانی رابردوو دەینارد ئێستا ناینێرێت، بەهۆی وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە ئەمساڵ ئەوەش نەما"، بێ ئەوەی دیارییبكات بۆچی بەهۆی وەزیرەكەوەیە.
لە ماوەکانی رابردوودا حکومەتی هەرێم دەستی کرد بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان و سەرەتا لە ناوچەشاخاوییەکانەوە دەستی پێکرد، لەچەند رۆژی رابردووشدا لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی بەشەنەوتی ساڵی رابردوو دابەشکرا، بڕیاریشبوو لەدوای ئەوە راستەوخۆ دەستبکرێت بە دابەشکردنی بەشەنەوتی سپی ئەمساڵ، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار راگیراوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا